بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەمارۆی هەناردە کردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا کە لە 25 ی مارسی 2023 لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە سەپاوە، لەسەر قاقەز هەر هەیە. بەڵام لە کردەوەدا، هەرێمی کوردستان ئێستا نزیک بە 250000 بەرمیل لە ڕۆژدا بەرهەم دەهێنێت لە حاڵیکدا کە تەنیا سێ مانگ دوای قەدەغەی هەناردەی نەوت نزیک بە 200 بەرمیلی لە ڕۆژدا بەرەهەم دەهێنا.
سەرچاوەیەکی نزیک کە هاوکاری وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات، هەفتەی رابردوو لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئۆیل پرایس، وتی:ئەو هەوڵە کێشەیەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن هەرێمەویە بۆ دەسەڵاتی حکومەتی عێڕاق کە چەندین جار بە ئاگاداری هەرێم گەیێندراوە کە سەرجەم گواستنەوە بەربڵاوەکانی نەوت لە ئەو ناوچەوە ئەبێ لە ڕێگای ڕێکخراوی حکومەتی دۆزینەوەی بازاڕی نەوتی حکومەتی عءراق یان سۆمۆ و لە ێر چاوەدێری وەزارەتی نەوت ئەنجام بدرێت. هەروەها زیادی کرد: ئەو شێوەی فرۆشە دەبێ بە شێوەی یاسایی شوێنگیری بکرێت و هەروەها شوێنگەی عێراق لەکەم کردنەوەی وەبەرهێنانی ئۆپێک پڵاس دەخاتە مەترسییەوە چونکوو ئەو هەوڵەی هەولێر بەشی عێڕاق بە گشتی تووشی کێشە دەکات. ناوبراو جەخت یکرد کە ئەو بابەتە چارەسەر نەبووە.
سەرچاوەیەکی باڵا لە بواری ئاسایشی وزەی یەکێتی ئەورووپا، ئەو هەوڵەی هەرێمی وەکوو دوا ڕێگا بۆ پاراستنی شوێنگەی خۆی و هەر جۆرە جووڵەیەکئی سەربەخۆخوازانە بۆ هەرێم وەسف دەکات.
ئەو سەرچاوە بە ئۆیل پرایس دەڵێت کە هەرێمی کوردستان بۆ دابینی دارایی پێویستی خۆی پشتی بە ئەو ڕێگایە بەستووە و بژاردەیەکی تری نییە.
ئەگەرچی بەرز بوونەوەی ئاستی وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێم بە ڕواڵەت، دژایەتی هەیە لەگەڵ گەمارۆکانی حکومەتی ناوەندی عێڕاق، بەڵام ئەوەی کە ئایا یاسای گەمارۆکانی پێشێل کردووە یان نا ، جێگای باسە. خاڵی سەرسووڕهێنەر ئەوەیە کە لە زۆربەی کاتەکاندا، ئەو بەرز بوونەوەی گەورە لە بەرهەمهێنانی نەوت یهەرێ، لە ڕێگاگەلێکەوە دەفرۆشرێت کە لە ڕێگای سەرەکی هێڵی بۆری نەوتی عێڕاق- تورکیاوە نییە.
بە پێی قسەی حکومەتی هەرێم ، بە پێی مادەی 112 و 115 ی دەستوور، هەولێر ئەو دەسەڵاتەی هەیە کە نەوت و گازی کێڵگەگەلێک کە لە ساڵی 2005 چالاک نەبوون، بفرۆشێت.
هەروەها سەرجەم دەسەڵاتێک کە لە بازنەی دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵ پێش بینی نەکراوە، هی بەرپرسانی ئەو ناوچەیەیە و پارێزگاگەلێک کە ڕێکنەخراون.
هاوکات بەغدا و سۆمۆ دەڵێن کە بە پێی مادەی 11 ی دەستوور نەوت و گازی هەموو ناوچە و پارێزگاکانی هی هەموو خەڵکی عێراقە و بۆیە دەبێت سەرجەم نەوت و گازە بەرهەمهێنراوەکان لە ڕێگای فەرمی و سەر بە حکومەتی ناوەندییەوە بفرۆشرێت.
ئێستاش هەوڵە پێشوورکانی حکومەتی هەرێم و بەغدا بۆ دۆزینەوەی ڕیگاچارەیەک بۆ ئەو قەیرانە سەرکەوتوو نەبووە.