فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وتی: دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشتیوانی هێزە چەکدارەکان، ترسی لە بەرەوڕوو بوونەوەی هیچ هێزێکی ناوچەیی و دەروو ناوچەیی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان شەهرام ئێرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش وتی: ئەرتەشی ئێران و هێزە چوار قۆڵییەکان، لە درێژەی ساڵانی دوای سەرکەوتنی شۆڕش تا ئێستا، لە بواری بەرگری و ئەمنیەتی دەستکەوتی زۆری بەدەست هێناوە.

ناوبراو وتیشی: لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق ئەرتەشی ئێمە بەس کۆنترۆڵی ئاوەکانی کەنداوی فارسی بەدەستەوە بوو بەڵام لە ساڵانی دواییدا بە هەوڵی هێزەکان و ڕێنوێنییەکانی ڕێبەر توانیویەتی ئاوە نێودەوڵەتییەکان و ئۆقیانووسەکان بپێوێت.

ئێرانی درێژەی دا: هێز و سەربڵندی ئێمە لە ئێران، لەگەڵ هیچ سەردەمێکی تردا بەراورد ناکرێت و سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران ترسی لە بەرەوڕوو بوونەوەی هیچ هێزێکی ناوچەیی و سەرووناوچەیی نییە.