ڕژێمی زایۆنی بە هێرشکردنە سەر خێمە و پەناگەی پەنابەران لە خان یونس تاوانێکی نوێیان ئەنجامدا و لانیکەم 100 فەلەستینییان شەهید یان بریندار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینیەکان لە کاتی تاوانی نوێی هێزەکانی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە شەهید و بریندار بوون.

کەناڵی جەزیرە بڵاویکردەوە، لە هێرشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی داگیرکەران بۆ سەر خێمەی ئاوارەکان لە ناوچەی ئەلمەواسی لە خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە لانیکەم 100 کەس شەهید و ژمارەیەک بریندار بوون.

بەرگری شارستانی لە غەززە ڕایگەیاند: لە کۆمەڵکوژی ئەلمەواسی لە خان یونس 100 پەنابەری فەلەستینی شەهید و بریندار بوون.