بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی هەواڵی دەنگ و ڕەنگی ئێران گفتوگۆیەکی تایبەتی لەسەر بابەتی ناردنی گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە سنوورە ڕۆژاواییەکانی ئێرانەوە بۆ کەمپگەلێک لە قووڵایی خاکی عێراق لەگەڵ حەسەن کازمی قومی نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ئەفغانستان و باڵوێزی پێشوو لە عێراق، ئەنجام داوە، کە شرۆڤەکەی لە خوارەوە دێت.
پرسیار" بەڕێز کازمی قومی لەسەر چییەتی ئەو گرووپە دژبەرانە چ باسێکتان هەیە؟
کازمی قومی: هەر لە سەرەتای پێکهاتنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە دوژمنان بە پێکهێنانی گرووپە دژبەر و تیرۆریستیەکان هەوڵی دژایەتی لەگەڵ دەسەلات و خەڵکی ئیرانیان دا و گرووپە تیرۆریستییەکان بە شێوەی بەربڵاوپێک هاتن.
پرسیار: ئایا پێش لە شۆڕشیش ئەو پرسە لە ئارادا بوو؟
کازمی قومی: تاپێش لە شۆڕش گرووپگەکێک بوون لە قاڵبی ئایدۆلۆژیای چەپ و مارکسیستی چالاکیان دەکرد بەڵام هاوکات لەگەڵ شۆڕش و دوای ئەوە بەهۆی چییەتی دژە زایۆنیستی و سەربەخۆیی خوازی گەلی ئێران، دوژمنی ئەمریکی کە بەرژەوەندییە ناڕەواکانی خۆی لەدەست دابوو، هەوڵی پێکهێنانی گرووپی دژبەر و تیرۆریستیی لە پارێزگای کوردستان بەهۆی نزیک بە عێڕاق یەکێک لە ئامانجگەلێک بوو بۆ دابەش کردنی ئەو ناوچە. هەروەها حزبی بەعسیش لەبەر پرسی ناوخۆیی نیگەرانیی هەبوو لە شۆڕشی ئێران بۆیە گرووپە دژبەرە کوردییەکانی پاڵپشتی دەکرد.
ئەوەی کە گرینگە گرووپگەلێک وەکوو کۆمەڵە، حزبی دیمۆکرات، ڕزگاری و گرووپەکانی دیکە، لە سەرەتای شۆڕشدا لە ساڵی 58 لە زۆربەی ڕۆژنامە ناوخۆییەکانی ئێمە نەک بە شێوەی ئاگادارانە، بە جۆرێک بانگەشەیان دەکرد. من لە کوردستان بوون، بینیم زۆربەی ئەوانەی کە لە چریکی فیدایی و ئەندامی ئەو گرووپانە بوون، کورد نەبوون، پرسی ئێمە کورد بوون و خەڵکی کوردستان بوون نییە، خەڵکی کوردستان بە ئەمەگرتین خەڵکانێک بوون بە دەسەڵات و شۆڕش.
گرووپەکانی کۆمەڵە هاتن و دروشمی پاڵپشتی لە گەلی کوردیان دا کە گوایە بەرگری لە گەلی کورد و مافیان دەکەن. گرووپگەلێک وەکوو کۆمەڵە کە زیاتر لایەنی جەنایەتی هەبوو و هێرشیان دەکردە سەر ماڵی خەڵک و بە زۆرەملێ کچ و کوڕانیان دەکردە ئەندامی خۆیان و ئەگەر قبووڵیان نەکردبا، گوللەبارانیان دەکرد.
لە ساڵی 58 لە کوردستان و لە سنە ئەوانەی کە پاڵپشتیان لە کۆماری ئیسلامی دەکرد، کۆمەڵە و دیمۆکرات دەستگیریانیان دەکرد و لێپرسینەوەیان لێیان دەکرد و دوایی لەسێدارەیانیان دەدا.
ئەو گرووپانە نزیک بە 135 کەس لەوانە لە بنەماڵەگەلی شوبێری، نمەکی و چەند بنەماڵەی دیکەیان لە دادگاکانی خۆیان لەسێدارە دا، هەر ئەو گرووپانەی کە پاگەندەی مافی گەلی کوردستانیان دەکرد.
ئامانجی دوژمن ئەوە بوو کە کوردستان پێش لە هەموو شتێک دابەش بکرێت و پرسی گرینگی دیکە ئەوە بوو کە لە ساڵی 58 لە راستیدا بەستێن بۆ هێرشی سەددام بۆ سەر ئێران لەلای باشوورەوە خۆش بوو. لە راستیدا لە کوردستان، گرووپە دژە شۆڕشەکان یەکێک لە راسپاردەکانیان، بەزاندنی هێزی بەرگری ئێران بوو.
هەر وەک ئاگادارن لە ساڵەکانی 58، 59، 60 و 61 نزیک بە هەشت لەشکری هێزەکانی ئێمە لە کوردستان خەریکی شەڕ بوون و ئامانج لە ئەو شەڕ و پێکدادانەش لەلایەن گرووپە دژە شۆڕشەکانەوە سەرقاڵ کردنی هێزەکانی ئێران بوو کە هێزەکانی سەددام بە ئاسانی لەشکەرەکانیان بهێننە باشوور و ناوچە نەوتییەکانی ئێمە.
ئەوە چییەتی گرووپە تیرۆریستییەکان بوو کە دەچوونە هەر کوێ خەڵک ئیدی لەوێ ئاسایشیان نەبوو و لە ئەو کاتەدا هەەم ئەمریکی و بریتانیاییەکان و فەڕەنسییەکانیش پاڵپشتیانیان دەکرد.
ڕۆڵێک کە گرووپەکانی فیدایی، کۆمەڵە و دیمۆکرات دەیانگێڕا، لایەنێکی ئەوە بوو کە ئێران دابەش بکەن و لایەنێکی دیکەی سەرقاڵ کردنی هێزە بەرگرییەکان بوو بۆ ئەوەی کە سەدام بە ئاسانی بتوانێت بەشێک لە ئێران داگیر بکات.
لە ئەو کاتەدا بوو کە هێزەکانی ئێمە بە یارمەتی پێشمەرگەکانی موسڵمان و خەڵکی ئاسایی، توانیان لە بەرانبەر ئەو گرووپانە بوەستنەوە و بەشگەلێک لە ناوچەی کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا وەربگرنەوە و لە راستیدا کوردستان بووە هێزی پشتیوان بۆ ناوچەی باشوور. بە شێوەیەک کە زۆر کەس لە کوردستانەوە هاتن و لە باشوور شەهید بوون و لە ئەو کاتەدا بوو کە چی دیکە ئەو گرووپانە پێگەیان نەما و بەرەو عێراق هەڵاتن.
پرسیار: ئێستا دۆخیان چۆنە ئەو گرووپانە؟
کازمی قومی: ئەوان دوای ئەوەی کە هەڵاتن و کاتێک کە شەڕ کۆتایی هات و ئیدی نەیانتوان بگەڕێنەوە وڵات ، هەلێکی نوێ ڕەسا و ئیدی لە هەرێمی کوردستان لەوانە سلێمانی و هەولێر جێگیر بوون و بنکەی سەربازی و بارەگایان کردەوە و دەستیان کرد بە جار جار هێرشێک و دروست کردنی نائەمنی.
پرسیار: ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی نێوان ئێران و عێراق چەندەی جێبەجێ کراوە؟
کازمی قومی: ئەگەر بۆ چەند ساڵ لەمەوپێش بڕوانین دەبینین کە لە ساڵانی 75 بۆ 85 ڕێککەوتنێک لە نێوان پارتی و یەلێتی لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییە دژە شۆڕشەکانی کرا لە ژێر ئەو ناوە کە ئەوان مافی چالاکیان نییە. بەڵام وەک دەبینین لە ساڵانی 70 تا 75 چەندین ئۆپراسیۆنیان لە سەر سنوور ئەنجام دا و هەوڵی داگیر کردنی دوو شاریان دا و لە ئەو کاتەشدا سپای پاسداران بەرەوروویان بووەوە؛ تا کاتێک کە ئەمریکا هێرشی کردە سەر عێڕاق و لە ئەو کاتەوە دیسانەوە جموجوڵەکانی ئەو گرووپانە لە سێبەری پاڵپشتی ئیسرائیل لە کوردستان زیادی کرد، ئاڵبەت هەر لە سەرەتاوە حکومەتی فیدراڵ دژی چالاکی ئەو گرووپانە بوو تا ئەوەی کە لە ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو ڕێککەوتنێک لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و کۆماری ئیسلامی واژۆ کرا و بە پێی ئەو ڕێککەوتنە کۆمەڵە و دیمۆکرات ئەبوایە 70 بنکەی خۆیان لەسەر سنوور چۆڵ بکەن کە ئێستا جێبەجێ کراوە و لە شەش بۆ حەوت مانگی دوایی خەریکی جێبەجێ کردنی بوون و ئێستاش کە ئەو هەواڵە دەبیسن لە کۆمەڵە زۆر توورەیە لە ئەوەی کە چەکیان داناوە لە چوارچێوەی هەمان ڕێککەوتننامە ئەنجام دراوە و هەر دوو گرووپی کۆمەڵە و دیمۆکرات گواستراونەتەوە بۆ کەمپگەلێک لە قووڵایی 50 کیلۆمەتری لە خاکی عێراق و هۆشداریان پێدراەو کە نابێت هیچ جۆرە چالاکییەکی چەکداریان هەبێت، راستی ئەوەیە کە ئەو بابەتە نە بۆ ئەمریکییەکان و نە بۆ ئیسرائیلییەکان بابەتێکی خۆشحاڵ کەر نییە چونکوو ئەوان دەیانەویست ئەو گرووپانە بە گژ کۆماری ئیسلامیدا بدەن بەڵام حکومەتی فیدراڵ زۆر پتەو لە بەرانبەریان وەستایەوە.
پرسیار: ئەوەی کە دەوترێت پێکدادانێک کە ماوەیەک لەمەوپێش لە نێوان گرووپەکاندا هاتە ئاراوە و هەرێمیش بۆ خۆی ماوەیەک ماتڵ بوونی هەبووە لە ئەو بارەوە ڕاستە؟
کازمی قومی: چاولێبکەن ئێستا لە نێوان خودی ئەو گرووپانەش دژایەتی هەیە، بۆ نموونە هەندێکیان پێیان وایە ئەبی چەک دابنێن و توانی شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیان نییە. حکومەتی عێراقیش لەسەر ئەو بڕوایەیە کە ئەو گرووپانە انبێت هیچ چالاکییەکیان هەبێت. لە مێژەوە ڕێککەوتن لە نێوان ئێمە و حکومەتی هەرێم هەر هەبوو بەڵام هەندێک جار حکومەتی هەرێم کەم کاری دەکرد و کۆماری ئیسلامیش بە شێوەی جیدی هۆشداریی دەدا. لە ساڵی 97 بوو کە هەندێک لە ئەو گرووپانە بە هاندانی ئەمریکا و ئیسرائیل هەندێک هەوڵیان ئەنجام دا بەڵام دیسانەوە سپای پاسداران بەرەوڕوویان بووەوە. ئێستا کۆماری ئیسلامی بەدوای ئەوەیە کە چالاکی کونسوڵیی لە کەمپەکان چالاک بکاتەوە، چونکوو بنەماڵەگەلێک کە لە ئەو کەمپانەن تێیاندایە کە فریویان خواردووە و بنەماڵەگەلیک هەن کە منداڵەکانیان دەیانەوێت بچنە قوتابخانە و هەندێکیان دەیانەوێت لە عێراق بچنە دەرەوە و لە ئەو بارەوەش کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە لە چوارچێوەی میهرەبانی ئیسلامی ئەوانەی کە بە شێوەی تایبەت سکاڵایان لێنەکراوە و جەنایەتیان ئەنجام نەداوە، دەستیان کراوە بێت بۆ ژیانی ئاسایی.
ئۆپراسیۆنێکی لە دژی گرووپە دژبەرەکان لە ساڵی 1401 ئەنجام شا و لە ڕەشەممەی هەمان ساڵدا ئەو ڕێککەوتنەی واژۆ کرد ،ئەو هەوڵەی سپا چەندە کاریگەر بوو بۆ واژۆ کردنی ئەو ڕێککەوتننامە و ئایا نیشاندەری ئەوەیە کە ئێران شەرمی لە کەس نییە و هەر چییەک کە هەبێت ئەنجامی دەدات؟
کازمی قومی: ئەوەی کە ئێران هێزی هەیە بۆ بەرگری لە مافی ڕەوای خۆی هەوڵ دەدات پرسێکی یەکلاییە و بۆ هەمووانیش ڕوونە کە کۆماری ئیسلامی لە پرسی ئاسایش لەگەڵ کەسێک شەرمی نییە. حکومەتی فیدراڵی عێراقیش لە نائەمنی بوونی سنوورەکان نیگەران بوو . ئەو ڕاستیەش هەبوو کە ئێمە تەنیا لەگەڵ چەند گرووپی دژبەری چەکدار بە شەڕ نەهاتیە بەڵکوو لەگەڵ گەڵاڵەی بەرەی ئیستکبار ئۆپراسیۆن کرا و بنکەیەک کرایە ئامانج کە هی ئیسرائیل بوو و ئەوەش نیشاندەری ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی لەگەڵ هیچ لایەنێک شەرمی نییە . ئێمە بە ئەو هێرشە هێرشمان کردە سەر ئیسرائیل لە قاڵبی گرووپێکی تیرۆریستی .