کاروانی وەرزشی ئێران لە کۆتایی یاریگەلی پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٤ی پاریس بە ٨ میدالی زێڕ، ١٠ زێو و ٧ بۆڕۆنز پلەی چواردەهەمی ئەو ڕکابەریانەی مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە هاوکات لەگەڵ کۆتایی یاریگەلی پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٤ی پاریس، پاش ١١ ڕۆژ ڕکابەریی وەرزشکارانی وڵاتانی جۆراوجۆر، بە نۆرە وڵاتانی چین بە ٢٢٠ میدال (٩٤ زێڕ، ٧٦ زێو و ٥٠ بۆڕۆنز)، بەریتانیا بە ١٢٤ میدال (٤٩ زێر، ٤٤ زێو و ٣١ بۆڕۆنز) و ئەمریکا بە ١٠٥ میدال (٣٦زێڕ، ٤٢ زێو و ٢٧) لە پلەی یەکەم تا سێهەمی جیهان دانیشتن.

کاروانی وەرزشی ئێرانیش لە ئەنجامی ئەو ڕکابەریانە بە ٢٥ میدال (٨ زێڕ، ١٠ زێو و ٧ بۆڕۆنز) پلەی چواردەهەمی جیهان و لە پاش ژاپۆن و ئۆزبەکستان، پلەی سێهەمی ئاسیای مسۆگەر کرد و بە بەراورد لەگەڵ خولی پێشووی ركابەرییەکانی پارائۆلەمپیک (٢٠٢٠ی ژاپۆن) پلەیەک دابەزی.