بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای توروکیا شارۆچکەی تەل ڕەفعەت لە کانتۆنی عەفرین و شەهبای بوردمان کرد کە بەهۆیەوە دوو ژن و منداڵێکی عەفرینی بریندار بوون.
بە پێی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی هاوار، سوپای تورکیا لە ڕێکەوتی 5 ی سێپتەمبەر بە دوشکا شاری تەل ڕەفعەت لە کانتۆنی عەفرین-شەهبای بوردمان کرد.
بە وتەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین ، هێزەکانی سوپای تورکیا لە بنکەکانی خۆیانەوە لە دەڤەری ئێعزاز، تەل ڕەفعەتیان کردووەتە ئامانج کە بەهۆیەوە منداڵێک و دوو ژنی خەڵکی عەفرین بریندار بوون.