ئەفەری ئیتلاعاتی پێشووی ئەمریکا جارێکی دیکە هۆشداریی دا کە دۆخی ئێستای بیهان نیشانی دەدات کە شەڕی ئەتۆمی هەر ڕوو دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، سکات ڕیتر ئەفسەری ئیتلاعاتی پێشووی ئەمریکا جارێکی دیکە هۆشداریی دا کە بەهۆی ئاستی ئاڵۆزییەکان لە جیهان، شەڕی ئەتۆمی دێر یان زوو هەر ڕوو دەدات.

ناوبراو لە گفتوگۆیەکدا وتی: بەهۆی دۆخی ئێستای پێکدادانەکان لە جیهان بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تەنیا پێوەندی بە پرسی کاتەوە هەیە.

سکات ڕیتر لە درێژەدا زیادی کرد: وڵاتانی جیهان جارێکی دیکە سەبارەت بە کۆنترۆڵی ئاوەها چەکێک گفتوگۆ ناکەن و سەبارەت بە کەم کردنەوەی ناوەندە ئەتۆمییەکانیش گفتوگۆ ناکەن.

سکات ڕیتر هەفتەی رابردووش هۆشداریی دا کە چڕ بوونەوەی پێکدادانەکان لە ئۆکراینا دەتوانێت ببێتە هۆی شەڕی ئەتۆمی و کۆتایی هاتنی جیهان.