ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا(میت) لە کوژرانی بەرپرسی خۆداناوی میزی ئێران لە پارتی کرێکارانی کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئانادۆلوو، "ساڵحە ئاق‌بەیگ" بەرپرسی خۆداناوی میزی ئێران لە پارتی کرێکارانی کوردستان لە لایەن ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا(میت) لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، کوژرا.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، "ساڵحە ئاق بیەک" بە نازناوی "نۆژان ئامەد" لە میانەی ئۆپەراسیۆنێک لە ناوچەی سەرسنووری پێنجوێن لە سەر سنووری ئێران و هەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج.