لە ڕۆژی نۆهەمی خولی ١٧هەمینی  یارییەکانی پارائۆلۆمپیک، تیپی وەرزشی ئێران سێ میدالیای زێڕی بەنرخی بەدەستهێنا و بۆ پلەی پازدەهەمی ڕیزبەندی بەرزبووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر لە پاریس، یاری کۆتایی کێبڕکێی تۆپی والیباڵی دانیشتووی ١٧هەمین خولی یارییەکانی پارائۆلۆمپیک ئێوارەی هەینی لە نێوان هەڵبژاردەکانی تۆپی بالەی نەتەوەیی ئێران و بۆسنی بەڕێوەچوو.

لەم یاریەدا هەڵبژاردەی والیباڵی دانیشتووی ئێران سەرکەوت و میدالیای زێڕی بردەوە.

هەروەها لە درێژەی کێبڕکێی هاویشتنی کێش دا یاسین خوسرەوی لە کێش فڕێدان لەگەڵ ڕکابەرەکانی توانی سەرکەوێت و میدالیای زێڕی بردەوە.

ڕوحوڵڵا ڕۆستەمی لە کێبڕکێی بەرزکردنەوەی کێشدا بە هەڵگرتنی کێشی ٢٤٢ کیلۆ میدالیای زێڕی بەدەستهێنا. ڕۆستەمی بە شارەزایی لەم کێشەدا ڕیکۆردەکانی جیهانی و پارائۆلۆمپیکی شکاند. دوای 8 ساڵ جارێکی تر ڕیکۆردی جیهانی شکاندەوە بە زەرزکردنەوەی کێشی 242 کیلۆگرام، ئەمجارەیان بە یەک کیلۆ زیادە لە ڕیکۆردەکەی پێشوودا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد.