بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شانۆی "مەرگی ئەوین" بە ئاوڕدانەوە لە ڕەنجی ژنانی کۆیلەی هێزەکانی داعشی، لەمڕۆوە ١٥ی خەرمانان بۆ ماوەی یەک حەوتە هەموو شەوێک کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەک لە هۆڵی ئامفی تیاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی شاری بانە نمایش دەکرێت.
بابەتی ئەم شانۆیە بۆ منداڵانی ژێر ١٢ ساڵ گونجاو نییە.