سەرۆکی ئیدارەی گۆمرۆکی کیلێی سەردەشت لە هەناردەکرانی ٦٣ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار کاڵا لەو سنوورەوە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەواڵی دا و وتی: ئەو ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو لەسەدا ٧ زیادی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین غوڵام‌نژاد وتیشی: ٢١٨ هەزار تۆن کاڵا بە بایەخی ٦٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار لە شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا لە سنووری کیلێی سەردەشتەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ڕۆژانە زیاتر لە ١٨٠ لۆریی هەڵگری کاڵاگەلی هەناردەیی وەک کاشی و سەرامیک، تیرئاسن، میلگەرد، چیمەنتۆ، داڕشتەی کانزایی و پەلاستیکی، میوە و ...دەگاتە بازاڕچەی کیلێ و بەهۆی تێچووی کەمی گواستنەوە و نزیکی لە شارە گەورەکانی باکووری عێراق، ئاودیوی خاکی هەرێمی کوردستان دەبن.