سەرچاوەیەکی باڵای کۆمەڵە لە حزبە دژبەرەکانی ئێران، ڕایگەیاند: هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بە فەرمی خوازیاری چۆڵکردنی بنکەکانی زەرگوێز، بانەگەورە و زەرگوێزەلە تا کۆتایی ئەم مانگە بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی باڵای کۆمەڵە لە حزبە دژبەرەکانی ئێران، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند کە هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی پاش سەردانی هەر سێ بنکەکەی کۆمەڵە، خوازیاری چۆڵکردنی بنکەکانی زەرگوێز، بانەگەورە و زەرگوێزەڵە تا کۆتایی ئەم مانگە و ڕاگواستنی هێزەکانی کۆمەڵە بۆ کەمپی "سوورداش" بوون.

ڕاشیگەیاند: بە هۆی گوشارەکان بۆ سەر کۆمەڵە، سەرکردەی هەر سێ حیزبەکەی کۆمەڵە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک حکوومەتی هەرێم لە پێناو مانەوەیان لە زەڕگوێز کۆبوونەتەوە، بەڵام لەو دیدارانەدا هیچ دەسکەوتێکیان نەبووە.