بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی سووری ئەلقەتەن راپۆرتی دا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو ڕێککەوتننامەی هاوکاری نێوان ئێران و سووریا لە پاڵ ڕێککەوتننامەی دەستەخوشکی پێتەختی دوو وڵاتەکە واژۆ دەکرێت.
ئەو ڕێککەوتننامەگەلە بڕیارە ئەمڕۆ بە بەشداری بەرپرسانی دوو وڵاتەکە لەوانە شارەوانەکانی تاران و دیمەشق لە دیمەشق، لە بواری گواستنەوە، بەکارهێنانەوەی زبڵی شاری، ئۆتماسیۆن و سیستەمی ئەلکترۆنیک واژۆ بکرێت.
هەروەها لەسەر پرسی ئاسانکاری گەشتیاری ئایینی و دەرمانیش گفتوگۆ دەکرێت.