بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئینترستینگ ئینجرینگ، پێوەندادانی مۆخی ئێسقان دەتوانێت گیانی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشینی لوسمی ڕزگار بکات. بەڵام دۆزینەوەی بژاردەی گونجاو کێشەیەکی درێژەدارە.
لێکۆڵەران بۆ یەکەم جار توانیان خانە بنەڕەتییەکانی خوێنی مرۆڤ بەرهەم بهێنن کە هەمان کردەوەی خانە بنەرەتییە سروشتییەکان دەنوێنن. لە ئەو شێوەیەدا خانە وەرگیراوەکان لە کەسانی جیاواز بە شێوەیەک پلان ڕێژی دەکرێن کە بەستێنی تایبەت کردنی کەسیی دەرمانی هەبێت.
ئەلیزابێت ئێن جی مامۆستای ئەنیستیتۆی لێکۆڵینەوە لە سەر منداڵانی مورداک لە ئەو بارەەوە دەڵێت: توانایی هەڵگرتنی هەر خانەیەک لە لەشی نەخۆش و پلان ڕێژی دووبارەی بە شێوەی خانەی بنەڕەتی و لە قۆناغی دواتر گۆڕینی بە خانەی خوێنی بۆ لکاندن، زۆر گرینگە.
خانە بنەڕەتییە چێ کراوەکان لە تاقیگە بە شێوەی سەرکەوتووانە و بە بێ لەناوچوونی تواناییان وەکوو مۆخی ئێسقانی سەهۆڵ کران و دواتریش توانەوە.