لوقمان حەسەن، سیاسەتوانی کوردی عێڕاقی وتی: ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی نێوان بەغدا و ئەنقەرە بە ئامانجی ڕەوایی دان بە بوونی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا لە عێڕاق واژۆ کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لوقمان حەسەن سیاسەتوانی کوردی عێڕاقی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلعەهد بە ئاماژە بە ئەوەی کە ڕێککەوتنی ئەمنیەتی واژۆ کراو لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە چەند بڕگەی ناڕوونی هەیە و تێیدا هیچ جۆرە سنوورێکی کاتی بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراقی بوونی نییو، زیادی کرد: ئامانج لە واژۆ کردنی ئەو ڕێککەوتننامە ڕەوایی دان بە داگیر کردنی خاکی عێراق لەلایەن تورکیایە.

ناوبراو بە وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق داواکاری پەرلەمانی و سیاسی بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق پێشکەش کراوە، وتی: حکومەتی هەرێم لە ژێر کۆنترۆڵی پارتییە و هەمووان ئاگاداری ئەوەن.

هەروەها بە وتنی ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا لە شەڕی براکوژی پارتی و یەکێتی لە پارتی پاڵپشتیان کرد، جەختی کرد: تا کاتێک کە پارتی دەسەڵاتی لە هەرێم بەدەستەوە بێت، هیچ یەکە لە پارتەکانی دیکە توانایی دژایەتی لەگەڵ سیاسەتی داگیرکاری تورکیا و بەردەوام بوونی هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمیان نابێت.