باڵوێزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕەتی تۆمەتە بێ بنەماکانی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕەنسا سەبارەت بە ڕۆڵی تاران لە شەڕی ئۆکراینا، وتی: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە ناردنی چەک، شەڕی ئۆکرانیایان درێژ کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش بە ڕەت کردنەوەی تۆمەتە بێ بنەماکانی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕەنسا سەبارەت بە ڕۆڵی تاران لە شەڕی ئۆکراینا، ڕایگەیاند: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناتوانن نکۆڵی بکەن لە ئەو ڕاستییە کۆنترۆڵ نەکراوە کە ناردنی چەکی پێشکەوتووی ڕۆژاوا بەتایبەتی ئەمریکا ، شەڕی ئۆکرانیای درێژ کردووەتەوە و خەسار لە خەڵکی سڤیل و ژێرخانە ناسەربازییەکان داوە.

ناوبراو زیادی کرد: بەم پێیە هەر جۆرە پاگەندەیاک لەسەر دەستێوەردانی ئێران لە فرۆش، هەناردە کردن یان گواستنەوەی چەک بۆ ڕووسیا و پێشێل ژرانی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان بێ بنەمایە و بەتواوەتی ڕەت دەکرێتەوە. ئێران جارێکی دیکە لەسەر بەڵێنی بێ خەوشی خۆی لەسەر لەبەرچاو گرتنی مافی نێودەوڵەتی مرۆڤدۆستانە جەخت دەکات.

دیپلۆماتی باڵای ئێران وتیشی: بە پێچەوانەی پاگەندەکانی نوێنەری ئەمریکا، لە ڕاستیدا ئەوە ئەمریکایە، نە ئێران کە پاڵپشتی و بانگەشەکاری تیرۆریزم لە ناوچەکە و جیهانە. ئەمریکا لە ڕیزی یەکەمی پاڵپشتانی ئیسرائیل، مەترسیدارترین ڕژێمی تیرۆریستی جیهانە.