سەرۆکی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە وتی: ئەو نەخۆشخانە بە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری دەرمانی پێشکەوتوو، نەخۆشی دەرەکی بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستانەوە بە ڕێژەیەکی بەرفراوان وەردەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالید فەتحی زادە ڕایگەیاند: ئەو ناوەندە بە ئامێری پێشکەوتوو تەیار کراوە و ئامادەی خزمەتگوزاری بە نەخۆشەکانی هەرێمی کوردستانە.

ناوبراو ڕایگەیاند: ناوەندی تەوحیدی سنە بە جیهازاتی پێشکەوتووی پزشکی و کادیری دەرمانی پسپۆڕ وەکوو یەکێک لە باشترین ناوەندە دەرمانەییەکانی ڕۆژاوای ئێران دەناسرێت.

فەتحی زادە بە جەخت لەسەر گرینگایەتی ئەو ناوەندە لە بواری گەشتیاری تەندروستی لە چالاکی بەربڵاو لە بواری دەرمانی نەخۆشینەکانی دڵ هەواڵی دا.

سەرۆکی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە وتی: جگە لە ئەوە، بە ڕێکخستنی بەشی ڕادیۆتراپی، ئەو ناوەندە لە دەرمانی نەخۆشەکانی تووشبوو بە شێرپەنجە پێشکەوتن و دەستکەوتی دەرمانی بەرچاوەی هەبووە.