بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە عێراقەوە ژمارەیەک درۆن بەمەبەستی هێرشکردن ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، درۆنەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق ئاڕاستەی ناوچەی حەیفا کراون و بەرلەوەی ئامانجەکانیان بپێکن خراونەتە خوارەوە.

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە درۆن بەندەری حەیفایان کردۆتە ئامانج.