هاوکات لەگەڵ شەوی شەهادەتی ئیمامی دلۆڤانییەکان، ئیمام ڕەزا(د.خ) مەشهەدی پیرۆز سەرانسەر خەم و ماتەمە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی دین و ئایین: دەیەی کۆتایی مانگی سەفەر بۆ خەڵکی شاری مەشهەد کەشوهەوایەکی سرنجڕاکێشی هەیە کەسانێک هەن کە خانووی خۆیان بۆ میوانداری لە زیارەتکاران ئامادە دەکەن و هەندێکی تریش پارەی خۆیان لە ڕێگای خێوەت و وێستگەی سەڵەواتی خەرج دەکەن و بەرپرسانی شارریش 24 کاتژمێرە کاتی خۆیان بۆ خزمەت بە زیارەتکاران دادەنێن.

شەهادەتی ئیمام ڕەزا نیشانەی ستەمێکە کە لە ئەهلی بەیت کراوە.

چوونی 220 هەزار زیارەتکارای پیادە بۆ مەشهەد

وتەبێژی حەشیمەتی خزمەتکارانی زیارەتکارانێک کە بە پیاسە چوونەتە مەشهەد لە چوونی 220 هەزار زیارەتکار بە پیاسە بۆ مەشهەد هەواڵی دا.

ناوبراو درێژەی دا: ئەمساڵ لە 72 شاری ئێرانەوە، زیارەتکاران بە پیاسە هاتوونەتە مەشهەد کە زیارەتکارانی شارەکانی کەلالە و نێهبەندان لە خۆراسانی باشووری، دوورترین شوێن بە مەشهەدەوە بووە کە خەڵک بە پیاسە هاتوونەتە ئەوێ.

خزمەتگوزاری بە زیارەتکارانی ئیمام ڕەزا بە دەفرایەتی ڕۆژانە 10 هەزار کەس میوانداری و جێگیر کردن

هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمام ڕەزا، خێوەتی میوانداری لە زیارەتکاران بە هەوڵی ناوەندی بەسیجی ئاستانی قودسی ڕەزەوی هەڵکرا.

مەجید عەلەوی تەبار، فەرماندەی ناوەندی بەسیجی ئاستانی قودسی ڕەزەوی ئاماژەی دایە سەر وردەکاری خزمەتگوزاری لە ئەو خێوەتە و وتی: خزمەتگوزاری بە زیارەتکاران ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی رابردوو لە هەموو شوێنەکانی مەشهەد دەستی پێکردووە و ناوەندی بەسیجی ئاستانی قودسی ڕەزەویش لە پاڵ بەشەکانی دیکە، خێوەتی میوانداری لە زیارەتکارانی هەڵکردووە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بۆ ژەمی نانی بەیانی، نیوەڕۆ و شێو لە خزمەتی زیارەتکاران دەبێت.

فەرماندەی ناوەندی بەسیج هەروەها زیادی کرد: هەلی نیشتەجێ کردنی 1700 زیارەتکار لە ئەو خێوەتە ڕەخساوە و ڕۆژانە 10 هەزار زیارەتکار لەوێ میوانداری دەکرێن.

چوونی گرووپێکی شیعە لە میانمارەوە بۆ بارەگای ئیمام ڕەزا

هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمام ڕەزا گرووپێک لە شیعەکانی میانمار چوونە بارەگای ئیمام ڕەزا.

ئەو گرووپە 20 کەسیە دوای زیارەتی بارەگای ئیمام ڕەزا بە ئامادەبوون لە ڕەواقی نەتەوەکان هەڵکەوتوو لە ناوەندی پێغەمبەر لە بەرنامەی تایبەتی مەعارفی-فەرهەنگی کە بە هەوڵی بەڕێوەبەرایەتی زیارەتکارانی نائێرانی ڕێکخرابوو، بەشداریان کرد.

هەروەها ئەمشەو ڕێوڕەسمی لێدوانی شەوی شەهادەتی ئیمام ڕەزا بە بەشداری سەرۆک کۆمار لە بارەگای ئیمام ڕەزا دەستی پێکرد.

خەم و ماتەم سەرانسەری مەشهدەتی داگرتووە

دەنگی زنجیر، سەنەج و دەوڵی تازیەبارانی ئیمام هەشتەمی شیعەکان لە سەرانسەری مەشهەد دەبیسرێت و هەمووان هاتوون لە ئەو ماتەمەدا فرمێشک بڕێژن و ئارەزەووەکانیان بێتە دی.

شەقامەکانی نزیک بە بارەگای ئیمام ڕەزا پڕ بووە لە تازیەبارانێک کە بە سینەکوتان و زەنجیرە کوتان، بە دڵێک پڕ لە ماتەم و چاوێک پڕ لە فرمێسکەوە بە یا وتنی یا حسێن و یا ئیمام ڕەزاوە بەرەو بارەگای ئیمام ڕەزا بڕۆن تا ئەو پەڕی خۆشەویستی خۆیان بە بنەماڵەی پێغەمبەر نیشان بدەن.