بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سروە عەبدولواحید، سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی عێراق، وتی: تەنیا ڕاستگۆیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی لەوەدایە کە یەکتری بە دزی، گەندەڵی و دارەدەستی دیتران تاوانبار دەکەن.
جەختی لەوەش کرد: هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان تەنیا کاتێک دەتوانن بڕوا بەو دوو حیزبە بکەن، کە یەکتری بە دزی و گەندەڵی و دارەدەستی تۆمەتبار دەکەن، چونکە مێژووی پارتی و یەکێتی پڕە لە شکست و نامورادی و جێی خۆیەتی پێیان بوترێ "قەلێ بە قەلێکی وت ڕووت ڕەش".