جێگری هاوئاهەنگیی نوێنەری وەلی فەقێ لە سپای پاسداران بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنیی ڕاستگۆیانە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بێ‌گومان لە کاتی و هەلومەرجی گونجاوی خۆیدا تۆڵەی شەهید هەنیە دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەعید فەرجیان‌زادە لە بیرئانینی ٢٧ شەهیدی کۆی محەمەدیە لە هەمدان ڕایگەیاند: هێزەکانی بەرەی بەرخۆدان لە ناوچە، ڕاهاتووانی قوتابخانەی ئیمامی کۆچکردوو و شەهیدانن و هەر بۆیە، بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەدا قسەی یەکەم دەکات.

سەردار فەرەجیان‌زادە بە ئاماژە بە ڕۆڵ‌گێڕانی بێ هاوتای ئێران لە وڵاتانی ناوچەدا ڕاشیگەیاند: بەرەی بەرخۆدانی حەماس، ئەنساروڵڵای یەمەن، حیزبوڵڵای لوبنان لە شەهیدانی ئێران وانەی بەرخۆدان و خۆڕاگری فێر بوونە و بەو پێیە تامی شکستیان بە ئیسرائیل و هاوپەیمانانی چەشتووە.

ناوبراو هەروەها دوای بیرهێنانەوەی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنیی ڕاستگۆیانە لە وەڵامی ئێران بە هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کۆنسولخانەی ئێران، جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بێ‌گومان بێ‌گومان لە کاتی و هەلومەرجی گونجاوی خۆیدا و بە شێوەیەکی وردبینانە، تۆڵەی شەهید هەنیە دەکاتەوە.