بورهان شێخ ڕەئووف، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی: هەولێر لە سەردەمی ڕژێمە بەعسی عێراق بە هۆی خەیانەتی حزبی بارزانی، داگیر کرا و ئەوە ئیدانە دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بورهان شێخ ڕەئووف، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلعەهد هەڵوێستی حزبەکەی لە ڕووداوەکانی 31ی ئاب و شەڕی نێوان پارتی و یەکێتی خستەڕوو.

بە وتنی ئەوەی کە داگیر کردنی هەولێر لەسەر داوای حزبی بارزانی لە ڕژێمی بەعش ئەنجام درابوو، زیادی کرد: ئێمە داگیرکردنی هەولێر لە سەردەمی ڕژێمی سەددام ئیدانە دەکەین.

وتیشی: ئەو کارە کە لە 31ی ئاب ڕوویدا بە خەیانەتێک لەلایەن حزبی بارزانییەوە دەزانین و بەس لەبەر ئەوە بوو کە ئەو شارە لە کۆنترۆڵی بارزانی بمێنێتەوە.