مێدیا سووریاییەکان لە دیاری کردنی کاتی بەڕێوەچوونی دیداری داهاتووی بەرپرسانی ڕووسیا، سووریا و تورکیا کە لەوانەیە لە کۆتایی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریا لە زمانی سەرچاوە سیاسییە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاند کە لەوانەیە مسکۆ فەرمانی کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان بەرپرسانی ڕووسیا، سووریا و تورکیا کە لەوانەیە لە کۆتایی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت، دیاری کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو کۆبوونەوە بریتی دەبێت لە بابەتگەلێک وەکوو پێداویستی ئاماژە بە دیاری کردنی کەسانێک کە تیرۆریست دەناسرێن، دیاری کردنی میکانزیکی هاوکاری نێوان دیمەش و ئەنقەرە بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و هەروەها دیاری کردنی خشتە کات یبۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی سووریایە کە دوای کۆتایی هاتنی قۆناغە پێشووەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بە مەبەستی مسۆگەر کردنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان ئەنجام دەدرێت.

ئەو سەرچاوە زیادی کرد کە لێکدانەوەی دووبارەی گۆڕانکارییەکان لە ڕێککەوتنی ئەدەنە کە پێشتر وەکوو چوارچێوەیەکی نوێ بۆ هاوکاری هاوبەشی سووریا و تورکیا بۆ کۆنترۆڵی ئاسایشی سنوورەکان هاتبووە ئاراوە، لەوانەیە بخرێتە دەستووری کاری دانوستانەکانی داهاتووەوە.