کەشتیەکی ئێرانی لە ئاوەکانی کوێت نوقم بوو و بەهۆی ئەوە چەند کەسێک کەوتوونەتە نێو ئاوەوە و تا ئێشتا تەرمی 3 کەسیان دۆزراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاپۆڕێكی ئێرانی لە ئاوەکانی کوەیت نوقم بووە.
دوابەدوای ئەو ڕووداوە، تەرمی سێ کەس دۆزراوەتەوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی سێ کەسی دیکە درێژەی هەیە.
شیاوی باسە فەرمانبەرانی ئەو کەشتیە ئێرانی و هیندی بوون. ئەو هەواڵە لە لایەن مێدیاکانی کوێتەوە ڕاگەیێندراوە.