بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی: ڕژیمی زایۆنی بە درێژەدان بە جنایەتەکانی لە غەزە و گواستنەوەی ماشینی کۆمەڵکوژیی بۆ کەرتی ڕۆژئاوا، خەریکی ئاژاوەنانەوە و قەیراناویکردنی ململانێکانی ناوچەیە.
زیادیشی کرد: پالپشتانی ڕۆژئاوایی تەلاویڤ ئەگەر پێشگری لە درێژەی ئاژاوەنانەوە و جنایەتکارییەکانی ئەو ڕژیمە، لە پاشهاتەکانیدا هاوبەش دەبن و دەبێ وەڵامدەر بن.