سەلام حسێن ئەندامی هاوپەیمانی فەتح وتی: هەرێمی کوردستان بووەتە پەناگەیەکی ئەمن بۆ هەموو تیرۆریستەکان و کەسانێک کە لە حکومەتی فیدراڵ هەڵدێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلام حسێن ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە پاگەندەی کرد: هەرێمی کوردستان بووەتە قەڵایەکی ئەمن بۆ هەموو تیرۆریستان و ئەو کەسانەی کە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە بەدوایایاندا دەگەڕێن کە ئەوە پرسێکی زۆر مەترسیدار و قبووڵ نەکراوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستا پرسیاری زۆر دێتە ئاراوە کە بۆچی هەرێم بووەتە حەشارگەی ئەوانەی کە یاسا پێشێل دەکەن؟

سەلام حسێن جەختی کرد: ئاسایشی عێڕاق چ لە هەرێم و چ لە ناوەند، یەکێکە بەڵام ئەو سیاسەتەی کە هەولێر لە بەرانبەر بەغدا پەیڕەوی دەکات، دژی ئەو یاسایەیە کە حکومەتی فیدراڵ هەیەتی.

ناوبراو داوای دۆزینەدوەی ڕێگاچارەی جیدی بۆ ئەو بابەتەی کرد و لە هەمان کاتدا وەزیری دەرەوەی عێڕاقی بە هەوڵ بۆ بەدی هاتنی ئامانجەکانی حکومەتی هەرێم تاوانبار کرد.