لە نمانە ئەخلاقیەکانی حکومەتی پێغەمبەر(د.خ) پەرەپێدان بە دادپەروەری لە کۆمەڵگا بوو، یەکەم دروشمی پێغەمبەر ئەوە بوو کە پێوەری سەرتر بوونی مرۆڤەکان لای خودا، عەرەب، عەجەم، ڕەش یان سپی بوون، نییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی دین و ئایین: 28ی سەفەر ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ڕەحمەتولیلعالەمین حەزرەتی محەمەدی مستەفا (د.خ)ە.

لە گرینگترین بەشەکانی ژیانی پێغەمبەر شێوەی حکومەتی بە سەر خەڵک بۆ گەییشتنیان بە ئاسۆی بەختەروەرییە. پێغەمبەر بە گرتنە بەری چەند ڕێگای سەرەکی و بنەڕەتی لە بواری ئەخلاق خەڵکی بەرەو لای خۆی ڕادەکێشا.

یەکەم سەرمایەیەک کە حەزرەتی محەمەد لە حکومەتدا بە خەڵکی پێشکەش دەکرد، ئەخلاقە باشەکانە، خودا لە قورئاندا دەفەرمێت ئەی پێغەمبەر ئەگەر تۆ کەسێکی ئەخلاق خراپ و ڕق ئەستوور بوایەی خەڵک لە دەورت کۆ نەدەبوونەوە و پەرتەوازە دەبوون.

کاتێک کە پێغەمبەر و یارانی بەرەو مەدینە کۆچیان کرد دوای تێپەڕاندنی چەند ساڵ خەڵکی بیابانی و سەرەتایی ئەو ناوچە کەسانێک بە ئەدەب و باشیان لێدەرچوو کە ئەویان بۆ کۆنترۆڵی مەککە و شەڕەکانی خەیبەر، ئۆحۆد، غەزوە و ... یاری دا. پێگەمبەر خەڵکی ئەو ناوچە کە بەردەوام لە شەڕ لەگەڵ یەکتردا بوون، بەرەو ئەدەب و شارستانیەت بانگهێشت دەکرد و بەم شێوەیە توانیان ڕێگای ئاشتی بگرنە بەر.

لە دیکەی نمانە ئەخلاقییەکانی حکومەتی پێغەمبەر پەرەپێدان بە دادپەروەری لە کۆمەڵگا بوو، یەکەم دروشمی پێغەمبەر ئەوە بوو کە پێوەری سەرتر بوونی مرۆڤەکان لای ودا عەرەب، عەجەم، ڕەش یان سپی بوون نییە بەڵکوو ئازیزترین مرۆڤەکان لای خودا تەقوا و دووری کردن لە خراپەیە، ئەو ڕوانگەیەی پێغەمبەر چرای هیوای لە دڵی خەڵک هەڵگیرساند کە لە نایەکسانییەکان گیر هاتبوون و ستەمیان لێدەکرا. ئەو خەڵکە کاتێک دەیانبینی لە ئەدەبیاتی دینی نێردەی خودا(د.خ) قەد باس لە نادادپەروەری و نایەکسانی ناکرێت زۆر کەس بەرەو لای هاتن .

بانگهێشتەکەی پێغەمبەر(د.خ) جیهانی بوو

خاڵی گرینگ لە ئەخلاقی پێغەمبەر ئەوەیە کە ئەو ئەرکی خۆی پەرەپێدان بە دادپەروەری و ئیمان بەخودا لە سەرتاسەری جیهان وەسف دەکرد و یەکەم کەسانێک کە بەرەو هەڵسوکەوتی چاکە بانگهێشت کران هەمان دەوروبەرەکانی پێغەمبەر بوون کە بە چاوی خۆیان ئەخلاق و دادپەروەری و هەڵسوکەوتی ئەویان دەدی.

کەسانی دیکە زیاتر بەرەو ئەو دینە بانگهێشت کرا، گەنجان بوون کە ئامادەیی زیاتریان بوون بۆ قبووڵ کردنی بانگهێشتەکەی پێغەمبەر. دوای ئەوانیش ئەوە هەتیم و نەداران و برسی و نۆکەرەکان بوون کە بانگ‌ێشتی دینەکەی پێگەمبەر کران کە لە بواری کۆمەڵایەتییەوە دینێکی پڕ لە دادپەروەری و یەکسانیان هەست پێدەکرد.

دوای ئەوانە بوون کە خەڵک بە گشتی بانگهێشتی دینی ئیسلام و ئەخلاقی بەرچاو و دیاری کراوی پێگەمبەر کران.

لەخۆبوردوویی ولەخۆ بایی نەبوونی پێغەمبەری ڕەحمەت

لە تایبەتمەندیە ئەخلاقییەکانی پێغەمبەر لە دەسەڵاتداریدا لەخۆبوردوویی و لەخۆبایی نەبوونە. بە شێوەیەک کە بەردەوام سەردانی هەژارانی دەکرد و دارایی پێیان دەبەخشی و هەر ئەوە هیوای لە دڵی خەڵکدا دەچاند. هەروەها ئەو لەخۆبایی نەبوو و بە ئاسانی لە نێو خەڵکدا هاتوچۆی دەکرد و لەگەڵ کرێکارەکان، خزمەتگوزارەکان و هەژاران پێوەندی هەبوو.

پێغەمبەر (د.خ) هەرگیز هەمبەر خەڵکی موسڵمان یان نا موسڵمان ئەخلاقی خراپە و تەندئاژۆیی بەکار نەدەهێنا، ەمگەر لە شەڕ و بەرانبەر دوژمندا.