دۆزینەوەی تەرمی شەش ژن و پیاوی گەنجی ئیسرائیلی ڕفێندراو، لەنێویاندا کەسێکی ئیسرائیلی-ئەمریکی لە غەززە، تووڕەیی گشتیی لە ئیسرائیل لێکەوتەوە و هەزاران خۆپیشاندەر هاتنە سەر شەقامەکانی تەلئەبیب.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل ئەمشەو ١ی ئەیلوول نزیکەی 500 هەزار خۆپیشاندەر هاتنە سەر شەقامەکانی تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل وداوا لە بەرپرسانی وڵاتەکە دەکەن دەستبەجێ ئاگربەست لەگەڵ حەماس ڕابگەیەنێت.

خۆپیشاندەران ناتانیاهۆیان تۆمەتبار کردووە بەوەی کە بە "پەکخستنی" دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەگەری لەگەڵ گرووپی حەماس، یاری بە خوێنی بارمتەکان دەکات و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە تاوانباری کوشتنی ئەو بارمتانە دەزانن.

خۆپیشاندانەکە دوای ئەوە هات بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەتەرمی شەش بارمتە لە تونێلێکی شاری ڕەفەح لە باشووری غەززە دۆزرایەوە.