بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم کۆبوونەوەیە کە بە هەوڵی ڕێکخراوی زانستی و فەرهەنگیی ئاستانی قودسی ڕەزەوی لە تەلاری قودسی حەرەمی ئیمام ڕەزا(دخ) بەڕیوە چوو، نزیکەی ٧٠٠ لە زانایان و بیرمەندانی سوننە لە سەرتاسەری وڵات بەشداریان نواند.
لە سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمەدا سەرۆکی ڕێکخراوی زانستی و فەرهەنگیی ئاستانی قودسی ڕەزەوی وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشیی بۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام(سخ) و شەهیدبوونی ئیمام حەسەن موجتەبا(دخ) و ئیمام ڕەزا(دخ)، ئاماژەی بە فەرموودەیەکی حەزرەتی محەمەد(سخ) سەبارەت بە بەرگی و داکۆکیکاری لە چەوساوان کرد و وتی: پێغەمبەر دەفەرمێ "کەسێک هاواری یارمەتیی موسڵمانێک ببیستێ و بە هانایەوە نەچێ، موسڵمان نییە".
عەبدولحەمید تالبی بە بیرهێنانەوەی فەرموودەیەکی تری پێغەمبەر(سخ) لەبارەی سزای پاڵپشتیکردنی ستمەمگەر، ڕایگەیاند: هەر بۆیە ئەرکە لە سەر شانی هەموو موسڵمانان کە داکۆکیکار و پاڵپشتی خەڵکی چەوساوەی فەلەستین بن.
لە درێژەی ئەو کۆبوونەوە تاقمێک لە زانایان و پێشنوێژانی هەینی سوننەی شارەکانی چابەهار، تایباد و بەندەر پۆلی هۆرمۆزگان، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی وتارەکانی سەرۆکی ڕێکخراوی زانستی و فەرهەنگیی ئاستانی قودسی ڕەزەوی، جەختیان لە داکۆکیکردن لە مافی خەڵکی چەوساوەی فەلەستین کرد و ڕایانگەیاند: ئەوڕۆکە هاواری "هل من ناصر ینصرنی"ی خەڵکی فەلەستین گەیشتۆتە گوێی کۆمەڵگای جیهانی و ئەرکی سەر شانی هەموو مرۆڤێکی بەویژدانە بچێتە یارمەتیی ئەو خەڵکە چەوساوەیە.
ڕاشیانگەیاند: ئەوڕۆکە شیعە و سوننە دەبێ وەک باڵی بەهێز لە پەنای یەکتر بوەستن بۆوەی کۆمەڵگای کوفر جەسارەت نەکات نەخشەمان بۆ داڕێژێت.