وتەبێژی خزمەتکاری زیارەتکارانی ئیمام ڕەزا(دخ)، وتی: ئەوڕۆ یەکشەممە زیاتر لە ٧٠ هەزار زیارەتکار بە پیاسە ڕێی مەشهەدولڕەزایان گرتۆتە بەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ڕەزایی وتیشی: ٢٤ هەزار و ٧٦٥ زیارەتکار تا کاتژمێر ١٨ی ڕۆژی ڕابردوو (١٠ی خەرمانان) بە پیاسە گەیشتوونەتە شاری مەشهەدی پیرۆز.

وتەبێژی خزمەتکاری زیارەتکارانی ئیمام ڕەزا(دخ) ڕاشیگەیاند: شەوی ڕابردوو زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس لە جادەکانی نەیشابوور، توربەتی حەیدەرییە، گۆناباد، توربەتی‌جام، فەریمان، قووچان بەرەو باکوور، قووچان بەرەو مەشهەد و سەرەخس لە شوێنە دیاریکراوەکان وچانیان داوە و بەیانیی ئەوڕو بە پیاسە ڕوویان لە مەشەهدولڕەزا کردووە.