بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەڕاسیمی ماتەمینی 28ی سەفەر بۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی محەمەد پێغەمبەری ئیسلام(سخ) و ئیمام حەسەنی موجتەبا(دخ) لە شاری سنە بەڕیوە دەچێت.
ئەم مەڕاسیمە بەیانی دووشەممە 12ی خەرمانان لە مەیدانی ئازادی شاری سنە دەست پێدەکا و ئینجا لەوێوە جەماوەر بەرەو حسێنییەی ئەو شارە ڕێ دەپێون.