قەحتان وەنداوی، بەرپرسی بەرەی تورکمانی عێراق لە پارێزگای کەرکووک، وتی: بەرەی تورکمانی عێڕاق بە هۆی پێکهێنانی نایاسایی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ، دانیشتنەکانی ئەو کۆبوونەوە بایکۆت دەکات و بەشداری ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەحتان وەنداوی، بەرپرسی تورکمانی عێراق لە پارێزگای کەرکووک، لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری شەفەق نیوز، بەرەی تورکمانی عێراق بە هۆی پێکهێنانی نایاسایی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک و بانگهێشت نەکردنی بەرەی تورکمانی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی هۆتێل ڕەشیدی بەغدا، لە هیچ یەکە لە کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەشداری ناکات.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لە دادگای فیدراڵ لە دژی هەر جۆرە هەوڵێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک سکاڵا دەکەین و چاوەڕوانی دەنگی دادگا لەسەر ڕەوایی ئەنجومەنی ئەو پارێزگا دەبین.

ناوبراو وتیشی: تورکمانەکان زۆر گەورەتر و سەرتر لە ئەوەیەن کە تەنیا لە ڕێغای مێدیاکانەوە بانگهێشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بکرێت.