بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەرەتای مانگی ئۆگۆستەوە تا ئێستا ١٤ کەس لە شاری دەرعا بەهۆی ئاڵۆزی، ناسەقامگیری و نەبوونی ئاسایشەوە گیانیان لەدەست داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ، لە مانگی ئۆگۆست ٢٤ حاڵەت توندوتیژی و بەکارهێنانی چەک لە شاری دەرعای سووریا ڕووی داوە کە بووەتە هۆی کوژرانی ١٤ کەس و بریندار بوونی ٢٠ کەسی دیکە.
وادیارە لە مانگەکانی دواییدا دوای ڕاگەیاندنی ئەگەری ئاسایی بوونەوەی پێوەندی دیمەشق و ئەنقەرە ئاستی لادان و تاوانەکان لە ئەو پارێزگاگەلە کە ئۆپۆزیسیۆنی تێدایە زیادی کردووە.