ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌نوێترین كاردانه‌وه‌ى خستنه خواره‌وه‌ى درۆنه‌كه‌ى توركیادا له‌كه‌ركووك، سوودانى بڕیاریدا ئه‌و ئه‌فسه‌ره باڵایه‌ى بڕیاریدا بهخستنهخوارهوهى، ده‌ستگیربكرێت.
ڕۆژ 29ى ئه‌م مانگه، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق لهڕاگهیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، كاتژمێر 9:30ی سه‌رله‌به‌یانی پێنجشه‌ممه، بەرگریی ئاسمانی عێراق فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی له‌کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکدا دەستنیشانکرد و دوای بهدواداچوونو زانینی ڕێڕهوهكهییو گه‌یشتنی بۆ ناوه‌ندیی شاری كه‌ركووك كه چه‌ندان باره‌گای حكومی‌و ناوه‌نده ئابوورییه‌و ئامانجه گرنگه‌كانی لێیه، سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی لێ ئاگاداركرایه‌وه.
وتیشى:"دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، هاوكات زانیارییه‌كان له‌باره‌ی فڕۆكه‌كه بێفرۆكه‌وانه‌كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه پشتڕاستكرایه‌وه‌و ڕوونبوه‌وه كه فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه، بۆیه له‌كاتژمێر 10:30 تێبینیكرا فڕۆكه‌كه له‌ناو كه‌ركوك كه‌وتوه‌ته خواره‌وه‌و دەرکەوت فڕۆکەیەکی تورکیایەو تیمێکی کاری تەکنیکی لەبهڵگهنامهی تاوانه‌كان‌و بەرگریی ئاسمانی‌و خاوه‌نداریه‌تی فڕۆکەی بێفرۆکەوان پێکهێنرا بەمەبەستی زانینی هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوەییو بارودۆخی ڕوداوەکە".
به‌گوێره‌ى ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه شانه‌كه خۆى پاراستوه له‌وه‌ى تهئكیدبكاتهوه كه ئه‌وان به‌فه‌رمانى فه‌رمیى خستبێتیانه خواره‌وه، به‌ڵام ئه‌فسه‌رێكى باڵاى سوپاى عێراق له‌هێزى ئاسمانیى جه‌ختیكرده‌وه، به‌فه‌رمانى ئه‌و فڕۆكه‌كه‌ى توركیا خراوه‌ته خواره‌وه‌و هه‌ر زویوش كاردانه‌وه‌ى توركیاى به‌دواى خۆیدا هێنا.
هه‌مان ڕۆژ 29ى ئابى 2024 ئۆنجو کێچێلی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، "لەهەماهەنگیداین لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ ڕونکردنەوەی ڕوداوی خستنەخوارەوەی درۆنهكهمان لەشاری کەرکوک، چونكه لەگەڵ عێراق ئیرادەیەکی بەهێزی هاوبەشمان هەیە لەڕوبەڕوبونەوەی تیرۆردا".
شارپرێس لهسهرچاوهیهكى باڵاى ئه‌منیه‌وه زانیاریی ده‌ستكه‌وتووه، دواى هاتنهدهنگى توركیا، محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق‌و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان فهرمانیكردوه بهدهستگیركردنى عەمید ڕوکن عەبدولسەلام حەمودی ڕەمەزان جێگری فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی ـ ناوچەی باکور.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه، "عەمید ڕوکن عەبدولسەلام حەمودی ڕەمەزان فهرمانیكردوه بهخستنهخوارهوهى درۆنه‌كه‌ى توركیا، بۆیه سه‌رۆك وه‌زیران نیگه‌رانه به‌و بڕیاره‌و ده‌یه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌ى وردى له‌گه‌ڵدا بكرێت".
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌شارى كه‌ركوكه‌وه تایبه‌ت به‌شارپرێسى وت:"ئه‌و سندوقه ڕه‌شه‌ى لهدرۆنه توركیه‌كه‌دا بوو، نه‌توانراوه بكرێته‌وه‌و لهزانیارییهكانى بكۆڵدرێته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى، به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه، ئهگهربێتو بكرێته‌وه ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ده‌ته‌قێته‌وه، واته بۆمبڕێژكراوهو ناشتوانرێت پووچه‌ڵبكرێته‌وه".
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی تورکیا، "خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە لەژێر کاریگەریی گرووپە چەکدارەکاندا بوە، بەمەبەستی تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا".
میدیاکان نووسیویانە،ئەو درۆنە تورکییەی لە کەرکوک خرایە خوارەوە لە جۆری ی‌و ئەی ڤی ئەکسونگەرە، درۆنەکە بە سیستمێکی بەرگریی موشەکیی ڕووسی خرایە خوارەوە، تێچووی یەک دانە لەو درۆنەی تورکیا 15 تا 20 ملیۆن دۆلارە، بەپێی توانا و تایبەتمەندی نرخەکەی گۆنکاری بەسەردا دێت.
درۆنی ئەکسونگەر، یەکەمجار لە ساڵی 2022 خراوەتە خزمەتی سەربازی سوپای تورکیا، خێرایی درۆنە 180 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و دەتوانێت 50، کاتژمێر بەبێ گەڕانەوە بۆ بنکەکەی لە ئاسمان بمێنێتەوە، تا بەرزی 40 هەزار پێ دەتوانێت لەئاستی رووی زەوییەوە بەرزبێتەوە، توانای هەڵگرتنی 780 کیلۆگرام تەقەمەنی هەیە، لە یەک کاتدا درۆنی چاودێری و درۆنی هێرش بردینیشە.
درۆنەکە لەکاتی بوونی هەر کێشەیەکی تەکنیکی دەتوانێت، بەبێ کۆنترۆڵی بنکەکەی بگەڕێتەوە ئەو شوێنەی لە کۆتا جار لێوە فڕیوە، توانای چاودێری هەیە لە هەموو باردودۆخە ژینگەی و کەشوهەواکاندا، ئەمە سەرەڕای هەڵگرتنی مووشەکی ئاراستەکراو بۆ هەر ئامانجێک کە بیەوێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە سوپای عێراق لە نزیک ناحیەی چیمەن درۆنەکەی کردووەتە ئامانج و لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کەرکووک کەوتە خوارەوە، درۆنەکە بە ژمارەیەک مووشەکی زەوینی-ئاسمانی کراوەتە ئامانج، کە لەنێوان سێ بۆ چوار مووشەک بوون.
ئەمڕۆ درۆنەکەی تورکییەکەی کەرکوک بە سیستمی پانتسیری رووسی خرایە خوارەوە کە وەزارەتی بەرگری عێراق لە گرێبەستێکدا لە ساڵی 2014، 12 دانە لە وڵاتی رووسیا دەکرێت و سیستمی بەرگرییە روسییەکە لە توانایدایە کۆپتەر و درۆن و تەنانەت فرۆکەی هێرشبەریش بخاتە خوارەوە.