بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەراتی بەرپرسی کۆمپانیایەکی زانست بنەما وتی: کۆمپانیاکەیان داڕێژەر و وەبەرهێنەری مانیتۆری نیشانەکانی ژیان، ئەلکترۆکاردیوگراف، وێنتیلاتۆر، ئەلکترۆشۆک، نیشاندەری ئاستی فشاری دیجیتاڵییە و ئەو بەرهەمانە دەتوانیت وەڵامدەری بەشی ئورژانس، ژووری نەشتەرگەری گشتی و دڵی باز، بەشی چاوەدێری تایبەتی هەناسەیی، چاوەدێری تایبەتی دڵ و ڕیکاوێری لە نەخۆشخانەکان بێت؛ هەموو بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایە لە ئەمریکا داڕێژراوە و مۆڵەتنامەی وەزارەتی بە پێی پێداویستییەکانی یەکێتی ئەورووپای هەیە. FDA
ناوبراو لە درێژەدا وتی: لە ساڵی 82 ەوە هەناردە کردنی بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایە دەستی پێکردووە و ئێستا بۆ 50 وڵات هەناردە کردنمان هەیە و 20 هەزار سیستەمی جیهازاتی پزشکی لە ئەورووپا، ئەمریکای باشووری، ئەفریقا و وڵاتانی ئاسیایی دامەزراوە. سەدا 50ی هەناردەی ئەو کۆمپانیایە بۆ ئەورووپایە و سەدا 50 شی بۆ وڵاتانی دیکەیە.