بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەهیە عەلی کەرەمی وتی: خوالێخۆشبوو چیا بامشاد، گەنجی 29 ساڵانی سنەیی ، یەکەمی خەرمانان بە هاتنە خوارەوە ئاستی وشیاری لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە خەوێندرا.
ناوبراو زیادی کرد: شەش ڕۆژ دوای ئەوە و لە حەوتی خەرمانان تووشی مەرگی مێشک هات و بە قبووڵ کردنی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە چوار ئەندامی جەستەی لەوانە گورچیلە، دڵ و جەرگی پێشکەشی چوار نەخۆش کرا.
بە وتەی ناوبراو و دوای تێپەڕاندنی قۆناغە یاساییەکانی پشت ڕاست کردنەوەی مەرگی مێشک، کاتژمێر 4 ی بەیانی ڕۆژی هەشتی خەرمانان خوالێخۆشبوو چیا بامشاد بۆ پێشکەش کردنی ئەندامانی جەستە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی سینای تاران.