سەرچاوەگەلی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شەهید بوونی زیاتر لە ١٥٠ منداڵ لە هێڕشيکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمیسێری ئاژانسی ئانروای سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی یۆنیسێف، لە دەسپێكی شڕ لە دژی غەزە لە ٧ی ئاکتەوبری ڕابردووەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠ منداڵی فەلەستینی لە هێرشەکانی سوپای ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا شەهید بوونە.

کۆمیسێری ئانروا جەختی لەوەش کرد: بە هۆی هێرشە سەربازییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوا، ناچار لە وەستاندنی خزمەتگەیاندنی خۆیان بە زۆربەی ئۆردووگا فەلەستینییەکان لەو ناوچەیە بوون.

لە لایەکی ترەوە وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوو ١٩ کەسی تر لە خەڵکی فەلەستین بە هۆی هێرشی سەربازیی ڕژیمی زایۆنی شەهید بوون.