فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی كوژرانی 14 تیرۆریستی راگه‌یاند كه‌ له‌نێویاندا ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ هه‌یه‌ و سه‌رجه‌میان له‌ پارێزگای ئه‌نبار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "له‌ژێر ڕێنمایی و به‌دواداچوونی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، به‌پێی زانیاریی دروست و كاری مه‌یدانی كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو مانگی به‌رده‌وام بۆ چاودێریكردنی بوونی سه‌ركرده‌كانی بانده‌ تیرۆریستییه‌كانی داعش له‌ له‌ چوار گوندی بیابانی ئه‌نبار له‌ ناوچه‌ی هەرێمی ڕۆژهه‌ڵاتی وادی قه‌ده‌ف، كاری هه‌واڵگریی ورد و ئاست به‌رز له‌ لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو، چاودێری ته‌كنیكی زه‌مینی و ئاسمانی، سوود وه‌رگرتن له‌ سه‌رچاوه‌كان، ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت ئه‌نجامدرا".

باسی له‌وه‌شكردوه‌، زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌ ورده‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ نێو كوژراوه‌كاندا سه‌ركرده‌ی گرنگ له‌ پله‌ی یه‌كه‌می بانده‌ تیرۆریستییه‌كانی داعش هه‌یه‌، هه‌موو مۆڵگه‌ و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ و پاڵپشتییه‌ لۆجستییه‌كانیان تێكشكێنراون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك پشتێنی بۆمبڕێژكراویش له‌ ژێر كۆنتڕۆڵدا ته‌قێندرانه‌وه‌، جگه‌ له‌ كۆنترۆڵكردنی هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن.