بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرنگیترین هەواڵ و ڕووداوە هاوپەیوەندەکان بە بواری توندروستی و دەرمان لە ئاستی جیهانیدا بریتین لە:
گۆشتی سوور دەتوانێ هۆکاری سەرەکیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵەی گەورە لە گەنجاندا بێت.
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، نیشانەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە گۆشتی سوور و وەبەرهێنراوە دەتوانێ مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵەی گەورە لە گەنجاندا تەشەنە پێ بدات.
"هەناسەی هوشیارانە" دەتوانێ ژان و دڵەڕاوکەی تووشبوون بە شێرپەنجە کەم بکاتەوە
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، تەکنیکێکی مێدیتەیشێن بە ناوی "هەناسەی هوشیارانە" دەتوانێ یارمەتیدەری نەخۆشانی شێرپەنجەیی بێت بۆ کۆنتڕۆڵ و کەمکردنەوەی ژان و دڵەڕاوکەیان.
منداڵانی قەڵەو زیاتر دەکەونە بەر مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیگەلی پێستی و لەوان ئێگزێما و پێسۆریازیسـیان لە سەرە
توێژینەوەیەک نیشانی داوە کە منداڵانی قەڵەو زیاتر دەکەونە بەر مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی و کێشەگەلی پێستیی هاوپەیوەند بە سیستەمی پاراستنیی وەک ئێگزێما و پێسپۆریازیسـیان لە سەرە.
واکسەنی کۆوید نابێتە هۆی تەشەنەی نەخۆشیی ئێم ئێس
کۆوید بۆ نەخۆشانی ئێم ئێس مەترسیی زیاتری بەدواوەیە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ نیشانی داوە کە لە ئەگەری وەرگرتنی واکسەنی کۆڤید، نەخۆشیی ئێم ئێس تەشەنە ناستێنێت.