بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕووناک ماجد سیاسەتوانی کوردی عێراقی لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "بغداد الیوم"، بە ئاماژە بە ناهومێدبوونی هاووڵاتیانی کوردستانی لە سەرجەم پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، وتی: پێدەچێ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بە توندی لە لایەن هاووڵاتیانی کوردەوە بایکۆت بکرێت.
وتیشی: لە سای گەندەڵکاری و سەرەڕۆیی پارتەکانی هەرێمی کوردستان و بە هۆی قەیرانی مووچە و خزمەتگەیاندنی لاواز، هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی دڵتەزێن و شپرزەی ئابووریدا بەسەر دەبەن.