هاوکات لەگەڵ حەوتەی دەوڵەت، ٤٤٠ پڕۆژە بە تێچووی ٥٨٢ ملیارد تمەن لە پارێزگای کوردستان کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی‌کووشا پارێزگاری کوردستان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، ڕایگەیاند: لە چەند ساڵی رابردووەوە هەنگاوی باش لەم پارێزگایە هەڵگیراوە و دەتوانین ئاستی داپەڕەکان سەرتر لە ئاستی مامناوەندی لێک دەینەوە.

وتیشی: سەرەڕای کردنەوەی ئەم ٤٤٠ پڕۆژەیە بە تێچووی ٥٨٢ ملیارد تمەن، هیوادارین بەزوویی و لە مانگەکانی داهاتووشدا پڕژەگەلێکی گەورەتریش لە پارێزگا سەرمایەدانەری و قوڵێنگ‌لێدانی بۆ دەکرێت.

زارعی‌کووشا سەبارەت بە چیەتیی پڕۆژەکان ڕوونی کردەوە: لە کۆی ئەم پڕۆژانە ٢٤٤ پڕۆژە بە گۆژمەی ٢٢٦ ملیارد و ٤٤١ ملیۆن تایبەت بە کەرتی مخابرات بووە و لەمناوە ٧٧ گوندی کوردستان بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە پەیوەست بووە.