وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش کرد هەوڵی بەپەلە و کاریگەر بدەن بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی گەلی فەلەستین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شار و کەمپەکانی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوا، ڕووخاندنی ژێرخانە شارییەکان و تەنانەت هێرش بۆ سەر ناوەندە دەرمانی و نەخۆشخانەکانی لە درێژەی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززەیە و باس لە ویستی ئیسرائیل بۆ پەرەپێندا بە شەڕ و جەنایەت لە دژی فەلەستینییەکانە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی زیادی کرد: چڕ بوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا لە پاڵ دەستدرێژی بۆ سەر قودس و مزگەوتی ئەقسا و هاندانەکان لەلایەن کابینەی ئیسرائیلەوە، بە ڕوونی بێژەری ئامانجی وەیشوومە و ڕەگەزپەرستانەی ئەو ڕژێمە بۆ هەموو جوگرافیای فەلەستین و هاووڵاتیانی فە؛ەستینی و پیرۆزییەکانی ئیسلامە.

کەنعانی بە بەرز نرخاندنی وەستانی قارەمانەی گەل و گرووپە فەلەستینیەکان لە بەرانبەر کوشتوبڕی ئیسرائیل لە غەززە، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەتایبەتی ئەنجومەنی ئاسای کرد لە پاڵ وەلانانی کردنەوە نەنواندن بە پێشێلکاریە بەرچاوەکانی مافی نێودەوڵەتی و مرۆڤدۆستانە لەلایەن ئیسرائیەوە، لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی یاسایی خۆی و لە وەڵام بە هاواری ویژدانە بێدارەکان، هەوڵی بەپەلە و کاریگەر بدەن بۆ راگرتنی کۆمەڵکوژی گەلی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە.