بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێبەری نەتەوەیی تورکمانستان، "قوربانقولی بەردی موحەمەد ئۆڤ" و شاندی یاوەری لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کۆبووەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها لەو دیدارەدا بە نرخاندنی ئەو پێوەندییانە وەک یەکەمایەتیی باڵای دوو وڵات، ڕاشیانگەیاند: پێوەندییەکانی ئێران و تورکمەنستان لە ساڵانی ڕابردوودا پەرەدانی بەرچاوی بووە، بەڵام هێشتا دەفرایەتییەکی زۆر بۆ هاوکاریی نێوان دوو وڵات هەیە کە دەبێ کەڵکی لێ وەرگیرێت.
بەڕیزیان هەروەها هیوایان خواست لەگەڵ هاتنە سەرکاری دەوڵەتی نوێی دوکتۆر پزیشکیانیان کاروباری هاوپەیوەند بە پەرەدانی پێوەندییەکان تۆکمەتر و بەهێزتر درێژەی هەبێت.
لەو دیدارەدا ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، وەزیری ڕێگە و شارسازیی وەک سەرۆکی کۆمیسیۆنی هاوبەش بۆ پەیجۆریی ڕێککەوتنەکانی دوو وڵات ڕاسپارد.