بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
دەزگای هەواڵگری تورکیا ڕایگەیاند: گوڵستان تێکیک، بەرپرسی پەکەکە بووە کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا دوای دیاریکردنی شوێنەکەی کراوەتە ئامانج.
ئەمە لەکاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی تورکیا بەردەوام باس لە بوونی هێزەکانی پەکەکە لە سنووری شاری سلێمانی دەکەن و چەندین جار هەڕەشەی تەسککردنەوەی ئەو سنوورەیان لێ دەکەن.
میدیای نزیک لە پەکەکە کوژرانی گوڵستان پشتڕاست کردەوە.
دواس ئەوەی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک هەڵەبجە کردە ئامانج کە دوو ڕۆژنامەنووسی تێدابوو، دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە ئەوانە ئەندامی پەکەکە بوونە کەچی بنەماڵەی کوژراوان ڕەتیانکردەوە.