وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاڵپشتی لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین و بەرخۆدان لە دەوڵەتی چواردەهەم بە گوڕەوە درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەلیل حەیە ئەندامی نووسینگەی سیاسی و بەرپرسی پێوەندی عەرەبی و ئیسلامی بزووتنەوەی حەماس لە پێوە دی تەلەفۆنی لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی بە پێدانی شرۆڤەیەک سەبارەت بە دوایین دۆزی دانوستانەکانی ئاگربڕ لە غەززە، جەنایەتەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکان و هەوڵ بۆ گۆڕانی دۆخی مزگەوتی ئەقسا لەگەڵ ناوبراو گفتوگۆی ژرد.
خەلیل ئەلحەیە بە دەسخۆشی لە هەوڵەکانی شەهید ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە پاڵپشتی لە فەلەستین جەختی کرد: خەڵکی فەلەستین دەسخۆشی پاڵپشتی هەمیشەییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئارمانەکانی فەلەستین و بەرخۆدان دەکەن.
عێراقچیش بە دەسخۆشی لە پێوەندی حەیە ، جەختی کرد: ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین و بەرخۆدان لە دەوڵەتی چواردەهەم بە گوڕەوە درێژەی دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە ئێران پاڵپشتی دەکات لە هەر ئاگربڕێک و کۆتایی هاتن بە شەڕ لە غەززە کە لەلایەن بەرخۆدانی فەلەستین و حەماسەوە قبووڵ بکرێت.