بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگاری هەمەدان لە داوێنی کێوەکانی ئەڵوەند و لە بەرزایی 1741 مەتری لە ئاستی دەریا هەڵکەوتووە. ئەو پارێزگایە کەشوهەوای کوێستانی هەیە و بە پێتەختی شارستانیەت و مێژووی ئێران بەناوبانگە. ئەو شارە لە سەردەمی مادەکان چێ کراوە و لە ڕاستیدا یەکەم ماڵی مادەکان بۆ نیشتەجێ بوون بووە کە بە ناوی هێگمەتانە بەناوبانگ بووە. هەموو ساڵێک گەشتیاران سەردانی ئەو شارە کۆنە و ناوچە گەشتیارییەکانی دەکەن.
پارێزگای هەمەدان یەکێک لە پارێگا دراوسێیەکانی کوردستانە و زۆربەی هەرە زۆری خەڵکەکەی بە زمانی تورکی دەئاخێڤن بەڵام ژمارەیەکیشیان بە زمانی لوڕی کە هەندێک کەس بە بەشێک لە زمانی کوردی دەزانن قسە دەکەن . هەروەها ژمارەیەک لەک زمانیشی تێدا ژیان دەکات.
شاری هەمەدان لە ئەو شارانەیە کە لە وەرزی بەهار کەشوهەوایەکی فێنک و خۆشی هەیە و مەبەستی سەفەر بۆ ئەو شارە زیاتر دەکاتەوە.
شوێنە گەشتیارییەکانی هەمەدان لە خوارەوە دەناسرێت:
ئەشکەوتی عەلیسەدر
ئەشكەوتی عەلیسەدری هەمەدان لە ڕیزی گەورەترین ئەشکەوتە ئاوییەکانی ئێرانە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خولی دووهەمی زەویناسی و سەردەمی ژوراسیک. ئەو ئەشكەوتە لە ساڵی 1387 لە ڕیزی میراتی سروشتی تۆمار کراوە. ئەشكەوتی عەلیسەدری هەمەدان لە تەلار، داڵان و ڕێڕەوی باریک پێک هاتووە. قووڵایی ئاوی ئەشكەوتەکە لە بەشە جیاوازەکاندا ، جیاوازە و لە هەندێک جێگادا دەگاتە 14 مەتر و ئاوی ئەشکەوتەش بێ بۆن و تام و ڕەنگە.
لە سەردەمە کۆنەکانەوە خەڵکی گوندی عەلیسەدر لە ئەو ئەشكەوتە وەکوو حەشارگە لە کاتی شەڕی ناوخۆیی و دەرەکی کەڵکیان وەردەگرت.
مەزارگەی ئەبوو عەلی سینا
هەمەدان بۆ هەمووان وەبیرهێنەرەوەی مەزارگەی پزیشک و فەیلەسووفی ناسراوی ئێرانی ئەبوو عەلی سینایە کە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو شارە دێتە ئەژمار.
گەنجنامە
کۆمەڵەی گەنجنامە، گەنجێکی ئاشکرا بۆ گەشتیاران و خەڵکی پارێزگای هەمەدانە. ئەو کۆمەڵە گەشتیارییە یەکێک لە شوێنە جوان و مێژووییەکانی هەمەدانە کە بەردەنووسراوە کۆنەکانی مێژووی 2500 ساڵەیان هەیە و هی سەردەمی هەخامەنشیەکانە. هەروەها نووسراوەکانی سەر ئەو تاشەبەردانە بە شێوە نووسینی بزمارییە و لە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەیی تۆمار کراوە.
گوند و سەراوی مەلووسان
سەراوی مەلووسان لە ڕێزی جوانترین گوندە گەشتیاریەکانی پارێزگای هەمەدانە. ئەو گوندە سەرەڕای بوونی سروشتی جوان، کانی بە ئاوی زوڵاڵ، دوو ئەشكەوتی مێژوویی، کێوەکانی سەراو و دەشتی بەربڵاو و سەرسەوزی ناسراو بە بووکی ئێرانی تێدایە.
مەزارگەی باباتاهیری عوریان
مەزارگەی باباتاهیر لە پارێزگای هەمەدانە و لە ڕیزی شوێنە مێژوویی و گەشیاریەکانە. باباتاهیر شاعێری سەدەی چوار و پێنج بووە و دووبەیتییەکانی بە زمانی لوڕی زۆر بەناوبانگە.
دەشتی میشان
دەشتی میشان لە کێوەکانی ئەڵوەند جێی گرتووە و بە گۆڕەپانی میشانیش ناسراوە. دیتنی ڕەشماڵی عەشایر لە ئەو دەشتە بێ بنە زۆر چێبەخشە و بۆ گەشتیاران سەرەنجڕاکێش.
سەراوی گیان
سەراوی گیان کانییەکی پڕ ئاو خاوێنە و دەوری لە دار لەوانە بەڕوو پڕ کراوە و دیمەنێکی جوانی نەخشاندووە بۆ گەشتیاران و لە ساڵی 1378 لە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەیی جێی گرتووە.
پەیکەرەی شێربەردینە
پەیکەرەی شێرە بەردینە لە ڕیزی بەبایەخترین و گرینگترین ئاسەواری سەردەمە کە بەرزاییەکەی دەگاتە 20 مەتر و پاناییەکەی دەگاتە نزیک بە 5 مەتر و لەسەر تەپۆڵکەیەک هەڵکەوتووە. ئەو پەیکەرە لە شوێنی ناشتنی یەکێک لە گرینگترین فەرماندەکانی ئەسکەندەر بە ناوی هۆنا شیون هەڵکەوتووە.
گومەزی عەلەوییەکان
گومەزی عەلەوییەکانی هەمەدان گومەزێکی کۆن و بەرچاوی سەردەمی سەلجووقییەکان و خاوەن نەژیارڤانییەکی زۆر جوانە و تێیدا گەچ بڕی تایبەت بەکار هێنراوە.
تاوەری قوربان
یەکێک لە تایبەتترین شوێنە گەشتیارییەکانی هەمدان تاوەری قوربانە کە بەرزاییەکەی دەگاتە نزیک بە 8 مەتر. هۆکاری ناولێنانی ئەو تاوەرە کەسێکە بە ناوی قوربان کە لە کاتی هێرشی ئەفغانستانییەکان بۆ سەر هەمەدان لە ئەو شارە بەرگری کردووە و چالاکی سیاسی ئەو سەردەمە بووە.
مۆزەخانەی هێگمەتانە
مۆزەخانەی هێگمەتانە مۆزەخانەیەکی کۆن و مێژوویی لە نو دڵی شاری هەمەدانە. ئەو مۆزەخانە لە گرینگترین و باشترین ئاسەوارەکانی ئەو شارە و ئێرانیش دێتە ئەژمار و ئاسەواری مێژوویی کۆن لەوانە ئەشکانییەکان، مادەکان و هەخامەنشییەکان و ساسانییەکان و سەردەمی ئیسلامی تێدایە.
کلێسەی کۆنی گریگوری ستێفان
کڵیسەی گریگوری ستێفان کە ناوی دیکەی کڵێسەی ستێپانە لە لیستی شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەمەدانە. ئەو کڵێسەیە لە ڕۆژهەڵاتی تەپۆڵکەی هێگمەتانە چێ کراوە..