بەڕیوەبەری گشتیی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی کوردستان لە کرانەوە و وەبەرهێنانی 6 یەکەی پیشەسازی بە هەلی دامەزرانی 733 کەس لە ماوەی حەوتەی دەوڵەت هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار خەلیقی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: چوار یەکەی بەرهەم‌هێنەری لە بانە، یەک یەکە لە سەقز و یەکەیێکی تر لە شاری دێولان، ئەو 7 یەکەی پیشەسازییەن کە بەزوویی لە حەوتەی دەوڵەتدا دەکرێنەوە.

وتیشی: سەرجەم چوار هەزار و 810 ملیارد ڕیاڵ سەرمایەدانەری بۆ ئەو 6 یەکەیە کراوە و بڕیارە پاش قۆناغی وەبەرهێنان هەلی کار بۆ 733 کەس بڕەخسێت.