ئۆپراسیۆنی ئەربەعین وەکوو یەکەم هەوڵی حزبوڵڵای لوبنان لە تۆڵە کردنەوەی تیرۆری فواد شوکر لە ئیسرائیل پەیامی ستراتیژی جیاوازی بۆ ئەو ڕژێمە هەبوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: بەرەبەیانی یەکشەممە چواری خەرمانانی 1403 هاوکات لەگەڵ ئەربەعینی حسێنی، یەکینە مووشەکی – درۆنییەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە قۆناغی یەکەمی وەڵام بە تیرۆری شەهید فواد شوکر، ئامانجی سەربازی- ئەمنیەتی بە 300 مووشەکی کاتیوشا و دەیان درۆن لە باکوور و ناوەندی ناوچە داگیرکراوەکان کردە ئامانج.

بە وتەی کارناسانی کاروباری سەربازی ئاوەها ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو لەلایەن حزبوڵڵاوە لە شەڕی 33 ڕۆژەوە تا ئێستا بێ وێنە بووە. لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا جگە لە ناوەندی سەربازی، ناوەندەکانی سەر بە مووساد، شین بت و یەکەکانی 8200 ی ئیسرائیلیس کرایە ئامانج. جگە لە ئەوە لە ڕەتوی ئەو ئۆپراسیۆنە کۆپاپۆڕێکی سەر بە هێزی دەریایی ئیسرائیلیش کرایە ئامانج و بە هۆیەوە 6 ئیسرائیلی کوژران و بریندار بوون.

سەید حەسەن نەسروڵڵا ناوی ئەو ئۆپراسیۆنەی ئەربەعین ناودێر کرد و هەواڵی لە سەرکەوتوو بوونی دا. ناوبراو سەبارەت بە ئاامنجی سەرەکی ئەو ئۆپراسیۆنە وتی کە حزبوڵڵا لە سەرەتای شەڕەوە یاساگەلێک وەکوو نەکردنە ئامانجی خەڵکی سڤیلی لەبەرچاو بووە و بۆیە تەنیا شوێنە سەربازییەکانی پێکاوە.

لەلایەکی ترەوە بەرپرسانی سیاسی ، فەرماندە سەربازییەکان و مێدیا عبرییەکان گێڕانەوەیەکی ساختەیان لە مێدیاکان بڵاو کردووەتەوە. ئیسرائیلییەکان پاگەندەیان کردووە کە چەند خولەک پێش دەسپێکی هێرشی حزبوڵڵا نزیک بە 100 شەڕکەری ئەو ڕژێ،ە لە ماوەی 20 خولەکدا زیاتر لە 40 شوێنی لوبنانیان پێکاوە و بە هۆیەوە 6 هەزار مووشەکی حزبوڵڵایان لەناو بردووە.

لە کاردانەوە بە ئەو پاگەندەیە کەسانی نزیک لە حزبوڵڵا ڕایانگەیاند کە بەرخۆدان گەییشتووەتە ئامانجەکانی خۆی و هەواڵەکانی ئیسرائیل بەشێک لە سیاسەتی یەکەی سانسۆری سوپای تێلاڤیڤە.

تەنیا چەند کاتژمێر دوای ئۆپراسیۆنی سەرکەوتووی بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان ، سەید حەسەن نەسروڵڵا لایەنە جیاوازەکانی قۆناغی یەکەمی وەڵامی تیرۆری فواد شوکری شرۆڤە کرد.

ئەمینداری گشتی حیزبوڵا ڕوونی کردەوە: پەلەکردن بۆ وەڵامدانەوە لە لوتکەی هۆشداری ئیسرائیل و ئەمریکا دەکرا بە مانای شکست هاتبا. یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی وەڵامدانەوە، پێویستی کات و وردبینی بوو کە ئایا وەڵامدانەوەکە لە ڕێگەی بەرەی بەرخۆدانەوە بێت یان بە تەنیا بین. چاوەڕێی دەرفەتی دانوستان بووین چونکە ئامانجمان لەم بەرەیەدا و هەموو قوربانیدانەکان وەستاندنی شەڕی غەززەیە.

وتیشی: بڕیاردرا، بە هۆکار و حیکمەتێک کە بە تێپەڕبوونی کات ڕوون دەبێتەوە، ئۆپەراسیۆنەکانمان بە تاک ئەنجام بدەین و هەر لایەنێک لە میحوەرەکەدا بڕیار بدات کەی و چۆن وەڵام بدەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە تێبینی و سنوورمان بۆ وەڵامدانەوەکە داناوە، لەوانەش بە ئامانج نەگرتنی "خەڵکی مەدەنی". ئێمە بڕیارماندا کە ئامانجەکە سەربازییە کان و پەیوەندیدار بە تیرۆرکردنی فواد شوکر بپێکین. هەروەها بڕیارماندا کە ئامانجەکە لە قووڵایی ناو قەوارەی ڕژێمی زایۆنیستی و نزیک لە تەلئەبیب بێت.

وتیشی: ئێمە بنکەی گلیلۆتمان کردە ئامانج کە بنکەی سەرەکییە کە بەستراوەتەوە بە فیرقەی هەواڵگری سەربازی ئامان و یەکەی ٨٢٠٠ی پەیوەست بەوەوە.

نەسروڵڵا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بنکەی "گیلێلۆت" کە کرایە ئامانج، ١١٠ کیلۆمەتر لە سنووری لوبنانەوە دوورە و ١٥٠٠ مەتر لە سنووری "تەلئەبیب"ەوە دوورە. حیزبوڵا بڕیاریدا بنکە و سەربازگەکانی جەلیل و گوڵانی داگیرکراو بە مووشەکی کاتیۆشا بکاتە ئامانج کە ژمارەیان گەیشتە ٣٠٠. ئامانجی سەرەکی مووشەکەکانی "کاتیۆشا" بریتی بوو لە بەشداریکردن لە سیستەمی "Iron Dome" و بوار ڕێکخستن بۆ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

سەید حەسەن نەسڕوڵا جەختی کرد: داتاکانمان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گەیشتوونەتە ئەو دوو ئامانجە، بەڵام دوژمن وەک هەمیشە هەواڵەکان سانسۆر دەکات. گێڕانەوەی ئیسرائیل سەبارەت بەو شتانەی کە بەیانی ئەمڕۆ لەسەر سنووری لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو ڕوویدا، پڕە لە درۆ، ئەمەش لاوازی ئەم ڕژێمە دەردەخات. بڕیاری بەرخۆدان بۆ بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و پووچەڵکردنەوەی ئەم هەوڵە لەلایەن ڕژێمی داگیرکەرەوە درۆیەکی بێ بنەمایە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختی لەوە کردەوە: ئەوەی کە پلانی بۆ دانرابوو ڕوویدا و دەستکەوتی ئێمە تەنانەت لەوە زیاتر بوو کە چاوەڕوان دەکرا. بڕیار بوو ٣٠٠ مووشەکمان هەڵبدایە، بەڵام ٣٤٠ مووشەکمان هەڵدا. ئێمە لەم کاتەدا بەنیازی بەکارهێنانی مووشەکی ستراتیژی نەبووین، بەڵام ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەکاریان بهێنین. هیچ کام لەو مووشەکە ستراتیجیانەی کە دوژمن باسی دەکات زیانیان پێنەگەیشتووە.

پوختەی باسەکە

سەرەڕای ئامادەباشی تەواوی سیستەمی ڕاداری، چاوەدێری مانگیلەکان و چالاکی سیخوڕی دوژمن، بەڵام حزبوڵڵای لوبنان توانی قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی تۆڵە کردنەوە لە ئیسرائیل بە سەرکەوتووییەوە ئەنجام بدات. لە گولانی داگیرکراوەوە تا تێلاڤیڤ لە ڕیزی ئامانجەکانی حزبوڵڵا بوون و بە سەرکەوتووییەوە هیرشیان کرایە سەر.

ئۆپراسیۆنی ئەربەعین نیشانی دا کە ناوەندە ئەمنییەکانی ئیسرائیل نەک هەر ناتوانن ببنە لەمپەر لەسەر ڕێگای ئۆپرسایۆنی بەرخۆدان، بەڵکوو خۆیان بە ئاسانی بۆ مووشەک و درۆنەکانی بەرخۆدان دەکرێنە ئامانج. لە ئەو هێرشەدا سەکۆی هاویشتنی مووشەکی نافیە زەیف، بنکەی جعتون، بنکەی سەربازی میرون و هتد بە سەرکەوتوویەوە کرانە ئامانج.

لە ئێستادا حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە قۆناغی یەکەمی وەڵامی تیرۆری شەهید شوکر کۆتایی هاتووە بەڵام ئەگەر نتانیاهۆ دیسانەوە سەربزێوی بکات لە لوبنان، ئەبێ ئامادەی خولی نوێی هێرشەکانی بەرخۆدان لە ئاستی بەربڵاوتر بێت.