دوابەدوای هێرشی بەربڵاوی حزبوڵڵا بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان و چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ژمارەیەک لە هێڵە ئاسمانییە گەورە ئەورووپییەکان گەشتەکانی خۆیان بۆ تێلاڤیڤ و بیرووت هەڵپەسارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شینهوا، دوابەدوای چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دوای هێرشی بەربڵاوی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان لە وەڵامی سەرەتایی بە تیرۆری فەرماندەی باڵای حزبوڵڵا بە ناوی فواد شوکر، چەندین کۆمپانیای ئاسمانی ئەورووپی گەورە گەشتەکانی خۆیان بۆ تێلاڤیڤ و بەیرووت هەڵپەسارد.

هێڵی ئاسمانی ئەیر فرانس لە بەیاننامەیەکدا لە هەڵپەساردنی گەشتەکانی بۆ تێلاڤیڤ و بەیرووت لانیکەم تا کۆتایی ڕۆژی دووشەممە هەواڵی دا.

هەروەها بریتیش ئەیرویز لە بڕیارێکی هاوشێوەدا تا چوارشەممەی ئەم هەفتەیە گەشتەکانی هات و گەڕانەوە بۆ تێلاڤیڤی ڕاگرتووە.

ویز ئەیری مەجارستانیش پێشتر لە سەر ماڵپەڕی ئەو کۆمپانیا، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند گەشتەکانی هات و گەڕانەوەی بۆ تێلاڤیڤ بۆ ڕۆژی یەکشەممە هەڵپەساردووە.

ئەجین ئەیرلایزنی یۆنانیش چەند گەشتی خۆی بۆ تێلاڤیڤ و بەیرووت هەڵپەساردووە.

هێڵی ئاسمانی لوفت هانزای ئەڵمانیاش هەڵپەساردنی سەرجەم گەشتەکانی هاتن و چوون بۆ بەیرووتی تا 30 ی سێپتەمبەر و گەشتەکان بۆ تێلاڤیڤ و تارانی تا دووهەمی سێپتەمبەر هەڵپەساردووە.

هەفتەی ڕابردووش هێڵی ئاسمانی دلتای ئەمریکاش ڕایگەیاند کە گەشتەکانی خۆی بۆ ناوچە داگیرکراوەکان تا 30 ی سێپتەمبەر درێژ کردووەتەوە.