بە گوێرەی ڕاپۆرتی بەرنامەی گەشەی نەتەوەیەکگرتووەکان، زۆربەی دۆسیە دادوەرییەکانی بواری گەندەڵی پێوەندی بە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە هەیە و هیچ یەکە لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم لە ئەو دۆسیانە تاونار نەکراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرنامەی گەشەی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاپۆرتی خۆی لە لێکدانەوەی 100 دۆسیەی گەندەڵی لە هەرێمی بڵاو کردووەتەوە. لە ئەو ڕاپۆرتەدا، ڕەتوی دادوەری 100 دۆسیە لە ساڵانی 2022 و 2023 و هەروەها 50 حوکمی دادوەری لە ساڵی 2016 تا 2022 لێک دراوەتەوە.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی خۆی لەسەر دۆسیە گەندەڵییەکان لە هەرێمی کوردستان پاگەندەی کردووە کە لە ئەو دۆسیەگەلە هیچ یەکە لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم تۆمەتبار نەکراون و زیاترین تۆمەتبارەکان فەرمانبەرانی ئاستی خواری دامودەزگاکانی هەرێم بوون.

هەروەها لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە کەمترین دۆسیەی گەندەڵی هی وەزارەتی سەرچاوە سروشتییەکانە.

نەتەوەیەکگرتووەکان پاگەندەی کردووە کە ئەو ڕاپۆرتە ئەنجامی چاوەدێری دۆسیە گەورەکانی بواری گەندەڵی لە سێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و سلێمانیەیە. بەم حاڵەوە هەندێک ناوەند وەکوو دامەزراوەی کوردستان واچ پاگەندەیان کردووە کە ئەو ڕاپۆرتە وێنەیەکی تواو لە دۆسیەی گەورەی گەندەڵی لە هەرێم نیشان نادات و بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم لە لادانە ئابوورییە گەورەکان دەستیان هەبووە کە لە ئەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەیان پێ نەدراوە.